Accessibility links

شاڵاوی پەناخوازانی ئەفغانستان بۆ نێو خاکی تورکیا


پەناخوازانی ئەفغانی لە نێو خاکی تورکیا، ١ی مانگی هەشتی ٢٠٢١ی زاینی، وێنە لە لایەن، هیوا مولانیا
پەناخوازانی ئەفغانی لە نێو خاکی تورکیا، ١ی مانگی هەشتی ٢٠٢١ی زاینی، وێنە لە لایەن، هیوا مولانیا

لە دەمێکدا تالیبان لە ئەفغانستان دا دەسەلاتی بە سەر ناوچەکانی ئەفغانستان دا زیاتر دەبێت، ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازانی ئەفغانی خۆیان دەگەیننە نێو تورکیا.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا، هیوا مولانیا، ئەندامی فێدراسیۆنی رۆژنامەوانی نێونەتەوەیی و پەناخواز لە تورکیا کە لە هەوڵی ئامادە کردنی ڕاپۆرتدایە سەبارەت بە پەناخوازانی ئەفغانی لە تورکیا دەڵێت، ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و تورکیا پێش بە سێڵاوی ئەو کۆچبەرانە نەگرن سەرئەنجامی نالەباری بە دوادا دێت.

هیوا مولانیا- پەناخواز و ئەندامی فدراسیۆنی رۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی
هیوا مولانیا- پەناخواز و ئەندامی فدراسیۆنی رۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی

هیوا مولانیا دەڵێت، بە پێی ئەو ئامارانەی پێیان گەیشتون، ڕۆژانە ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ پەناخوازی ئەفغانی کە زۆربەیان لە ژێر تەمەنی ١٨ ساڵیەوەن، لە ڕێگای نایاساییەوە خۆیان دەگەیەننە نێو تورکیا و وەک ئەو پەناخوازانە دەڵێن هۆی سەرەکی بۆ بەجێهێشتنی وڵات سەرکوتکردن و زۆردارییەکانی تاڵیبانە کە وڵاتی ئەوانی داگیر کردووە و لە کوشتنی خەڵک دەست ناپارێزیت. هەروەها ئاماژە بە گوتەکانی پەناخوازێک دەکات کە گوتوویەتی تاڵیبان لە پێش چاوی خۆی سەری براکەی بڕێوە لە بەر ئەوەی لە ڕیزی سەربازانی نیشتمانی حکومەتی ئەفغانستان دا بووە.

مولانیا هەروەها سەبارەت بە ئەم دۆخە دەڵێت، بەشێک لە ئەو پەناخوازانەیان دیوە کە ئێستا لە نێو گۆڕستان و سەرجادەکان بە بێ بوونی هیچ پێدوایستێکی ژیان وەک خواردەمەنی و ئاو دەژین. لە هەمان کاتدا، پولیس بەردەوام بە دوای ئەو پەناخوازانەدا دەگەڕێت و پاش دابین کردنی خواردەمەنی ودەرمان بۆیان، بۆ سنووری ئێران بەڕێیان دەکاتەوە.

هیوا مولانیا ئاگاهی دەدات، پەناخوازانی وەها هەن کە پاش چەندین جار گەڕاندنەوەیان بۆ سەر سنوور سەر لە نوێ لە ڕێگای قاچاخەوە هاتوونەتەوە نێو تورکیا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:18 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG