کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌فغانی به 43 نه‌فه‌ره‌وه له چیاکانی باکوری ئه‌فغانسـتان که‌وتۆته خوارێ و شه‌ش له نه‌فه‌ره‌کانیش که‌سـانی بیانین.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فڕۆکه‌که هی هێڵی ئاسـمانی پامیر بووه و به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری کوندوزی باکوری ئه‌فغانسـتانه‌وه هه‌سـتابوو به‌ره‌و کابوڵی پایته‌خت و له ڕێ که‌وتۆته خوارێ.
کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌چن که مه‌زه‌نده ده‌کرێت فڕۆکه‌که‌ی لێکه‌وتبێت، ئه‌ویش له نزیک ده‌ربه‌ندی سالانگ له ناوچه شاخاویـیه‌کانی هندۆکوش له باکوری کابولی پایته‌خت. به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن به‌هۆی خراپی باری سه‌قا و به تایبه‌تی بوونی ته‌م گرفت هاتۆته به‌رده‌م کاره‌کانی گه‌ڕان و پشـکنینی ئاسـمانی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی (زه‌مارای به‌شـاری) ده‌ڵێت داوایان له هێزه‌کانی ناتۆ کردووه فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ ناوچه‌که بنێرن تاوه‌کو شـوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که ده‌سـتنیشان بکه‌ن. هێزه‌کانی ناتۆش ده‌ڵێن ئه‌وان فڕۆکه‌ی به فڕۆکه‌وانیان بۆ ئاسمانی ناوچه‌که ناردووه و هه‌روه‌ها دوو فڕۆکه‌ی ههلیکۆپـتهریش.
شـایانی باسه کۆمپانیای هێڵی ئاسـمانی پامیر له سـاڵی 1995 وه ده‌ستی به کار کردووه و له ناو ئه‌فغانسـتاندا کار ده‌کات و هه‌روه‌ها گه‌شتیشی بۆ دوبه‌ی هه‌یه.