Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: کوژرانی زیاتر لە 2000 چەکداری ئەفغانی لە سوریا


سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئێران ئاماژەیان بەوە دا کە زیاتر لە 2000 چەکداری ئەفغانی لەوانەی پشتیوانیان لە هێزەکانی حکومەتی سوریا کردبوو کوژراون.

ئەو کوژراوانەش سەر بە گروپێکی چەکدارین بە لیوای فاتمییەکان ناسراون و باوەڕ وایە کە گەورەترین گروپی چەکداری بیانی بن کە بەرگری لە ڕژێمەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن.

یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو میلیشیایە حوجەت ئەلئیسلام زەهیر موجاهید بە ڕۆژنامەی شارغی ئێرانی وت لیوای فاتمییەکان زیاتر لە 2000 چەکداری کوژراوە و 8 هەزاری دیکەی برینداربوون.

زۆربەی ئەندامانی ئەو میلیشیایە شیعەن و لە ئەفغانستانەوە هاتوون و لە ترسی تاڵیبان هەڵهاتوون بۆ ئێران.

ڕاپۆرتەکانی پێشوو جەختیان لەوە کردۆتەوە ئێران سیاسەتێک بەکار دەهێنێت لەگەڵ ئەوانەدا ، ئەویش ئەگەر نەچن بۆ سوریا ئەوا دەیان نێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

لە بەرامبەر ئەوەدا کە دەچن بۆ سوریا مافی نیشتەجێبوون دەداتە خێزانەکانیان لە ئێران، ئەگەر هەر کەسێکیشیان لەوێ بکوژرێت ئەوا خێزانەکانیان ڕەگەزنامەیان دەدرێتێ و قەرەبووی ماددی دەکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG