Accessibility links

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئەفغانستان 6 کوژراوی لێدەکەوێتەوە

بەرپرسی نەخۆشخانەیەکی ئەفغانی دەڵێت لە هێرشە خۆکوژیەکەی ئەمڕۆ هەینی، ئەوەی لە دەرەوەی حوسەینیەکی شیعەکان لە کابولی پایتەختی کردبووە ئەنجام؛ بەلای کەم 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسیش برینداربوون.

دییان پانیک رێکخەری پرۆگرامی نەخۆشخانەکە ئاماری کوژراوان و بریندارانی هێرشە خۆکوژیەکەی ئەمڕۆی پشتراستکردەوە.

عەبدولڕەحمان ئەفسەری پۆلیسی ئەفغانی گوتی هێرشبەرەکە لەسەر جادەکە بە دووری 140 مەتر لە حوسەینی شیعەکان خۆی تەقاندوەتەوە گوتیشی تەقینەوە خۆکوژیەکە دوای نوێژی هەینی ئەنجامی دا ، لەو دەمەی ئامادەبوانی مزگەوتەکە هاتبونە دەرەوە وبەرەو ماڵەکانیان بەڕیکەوتبوون.

شایەتحاڵێک بە ناوی میر حوسەین نەسیری دەڵیت خۆکوژەکە بەرگی شوانی پۆشیبوو مەڕەکانی دەلەوەڕاند.

هاوکات زەبوحڵا موجاهید ، وتەبێژی چەکدارانی تالیبان بە ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێسی گوتووە" هێرشە خۆکوژیەکەی ئەمڕۆی کابول هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە واتە ئێمە ئەنجامدەری نەبووین."

This item is part of
XS
SM
MD
LG