کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا 14 ملیتانی داعشی له ناوچه‌یه‌کی دووره‌ده‌ست له هه‌ریمی کوونار له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان کوشتوه.
عه‌بدول غه‌نی موسه‌مه‌م، گوته‌بێژی پارێزگاکه شه‌مه گوتی هێرشه‌که دوانیوه‌ڕۆی پێنج شه‌مه له گه‌ڕه‌کی "چاوکه‌ی" ڕوویدا. ئه‌و ده‌ڵێت هێرشه‌که کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌رانی داعشی کرده ئامانج که خه‌رێكی پلانان دانانی هێرشێکی تێرۆرستی بوون. حکومه‌تی ئه‌فغان هیچ کۆنتڕۆلی به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دووره‌ده‌سته‌دا نیه شوێنێکوای کردووه هاسانکاری بۆ داعشی ئه‌فغانستان بکرێت که بوونی خۆی له ئه‌و شوینه دابمه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌ه‌تی به‌رگری ، ده‌وڵه‌ت وه‌زیری، پشتڕاستی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی کرد.
هیچ لێدوانێكی ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان نه‌دراوه.
به‌ڵام، شازاده شاهید، یاسادانه‌ر، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی وه‌لا نا و ئیدعا ده‌کات که قوربانێکانی ئه‌و هێرشه خه‌ڵکی مه‌ده‌نین.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا داعش له ئه‌فغانستان په‌ره‌ی گرتووه.