ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دانیشتنێکی نائاساییدا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا کۆبوونه‌وه. ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ته‌رخان بوو بو بۆ پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانداو به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت به ئێران که له میدیای نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیشدا باسی ده‌کرا.
عه‌دنان عوسمان ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له لێدوانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ده‌بوایه ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه زووتر بکرابا ، به‌ڵام هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیفانه بوو چونکه توانرا ڕاسته‌وخۆ ئاڵ و گۆڕی ڕاو بۆچونه‌کان بکرێت.
به‌ڕێز عوسمان به هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحی گووت که پێویسته بزانرێت ڕۆژانه بڕی چه‌ندی نه‌وت له هه‌رێمه‌که‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و داهاته‌که‌ی چه‌نده و ئه‌و داهاته‌ش بۆ کوێ ده‌چێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:26 خوله‌که.