کێشه‌ی سه‌ر ژمێری له عێراق و دواخستنی و لادانی ناسنامه‌ی نه‌ژادی، ئه‌مڕۆ بووه‌ته یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کان له وڵاته‌که‌دا. عه‌دنان مه‌نسور جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری خانه‌قین و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌ندی 140 له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به پێی ده‌ستور و ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که کراوه سه‌ر ژمێری ئه‌بێ له کاتی خوێدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و بۆ مانگێک وه یا خود دو مانگ دوا که‌وت ئه‌وه کارێکی سرۆشتیه. ده‌شلێت نابێ له‌سه‌ر دواخستنی سه‌رژمێریه‌که سازش بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:07 خوله‌كه.