هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی میسر عادل ئیمام حوکمی 3 مانگ زیندانی دراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌زار جنێی میسری پـێبـبژێرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ڕۆڵی له چه‌ند شانۆ و فلیمێـکدا بینیوه که سووکایه‌تی به جل‌وبه‌رگی ئیسلامی و درێژکردنه‌وه‌ی ڕیش کراون.
سکاڵاکه له لایه‌ن پارێزه‌رێـکی سه‌له‌فی به ناوی عسران مه‌نسور له دژی عادل ئیمام له دادگای تاوانه‌کانی هه‌ره‌م تۆمارکرابوو.
یه‌ک له شـانۆکانی پـێی تاوانبارکراوه شـانۆی ئه‌لزه‌عیمه که تیایدا به شێوه‌یه‌کی کۆمیدیانه ڕه‌خنه له هه‌ڵسوکه‌وتی ڕابه‌رانی عه‌ره‌بی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر فلیمه‌کانی (مورجان ئه‌حمه‌د مورجان، ئه‌لئیرهابی، حه‌سه‌ن و مه‌ڕقس).
دادگاکه حوکمه‌که‌ی به‌بێ ئاماده‌بوونی عادل ئیمام ده‌رکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عادل ئیمام له ئێسـتادا ته‌مه‌نی 72 سـاڵه و بۆ ده‌یان سـاڵه له بواری هونه‌ری شـانۆ و ته‌له‌فیزیۆن و سینه‌ما کاری کردووه.