پاش ئه‌وه‌ی نۆ وه‌زیری سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقیه له کابینه‌ی حکومه‌تی عێراقدا پۆسته‌کانیان جێهێشتووه، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ته‌نها ده ڕۆژ واده‌ی داناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، ده‌نا ده‌یانگۆڕێت.
عادل به‌رواری، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی مافی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی هه‌یه به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ، چونکه ئه‌و جۆره کشانه‌وانه له په‌رله‌مان و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپه‌ڕاندنی کار و ئه‌رکه‌کان ئیفلیج ده‌کات.
به‌ڕێز به‌رواری ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات کێشه‌ی سیاسی و تایفه‌ییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و کێشانه دروست بوون و ئه‌وه‌ش که به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌که‌وتووه ، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌مریکا له عێراقدا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل به‌رواری، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:52 خوله‌که.