داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تا ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ مشت ومڕێکی سیاسی له عێراقدا هێناوه‌ته ئاراوه و هه‌ندێک پشتیوانی لێده‌که‌ن وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقدا و هه‌ندێک لایه‌نیش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه وه‌ک سه‌دریه‌کان.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستوری و یاساییه و ده‌شێت دروستکرنی هه‌رێمێکی تر له عێراقدا ببێته پشتیوانیه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی سوننه‌کان هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتویان نه‌بووه و هه‌رسێ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له سوننه‌کانن پێکڕا داوای هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیان نه‌کردووه ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هاوده‌نگی له نێوان سوننه‌کاندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.