هاوبه‌ندی نیشتیمانی که عه‌مار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ، دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆک کۆماری عیراقی کاندیدکردووه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی وڵاته‌که.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ده‌ستنیشانکردنی دکتۆر عه‌بدولمه‌هدی له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیانه‌دایه که له عێراقدا ڕووده‌ده‌ن و لایه‌نه‌که‌ی وای بیر لێده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا هاته ئارا ، ئه‌وا ئه‌مان کاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته ئاماده‌یه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ، ئاستی ئه‌و سه‌نگیه‌ی هاوبه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه‌تی له عێراقدا وایلێکردوه له زۆرێک له لایه‌نه‌کانی تری عێراق ئاماده‌بێت بۆ دانوستاندن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:05 خوله‌که.