عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێت هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی له‌و ڕاستیه تێگه‌یشتون که به‌بێ به‌شداریکردنی پێکهاته‌ی سوننه‌کان ناتوانن فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق بکه‌ن و ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی گرفتی ئاسایشی ده‌بنه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و داوایانه‌ی کورد هه‌یه‌تی به‌جێ نه‌گه‌یه‌نرێن ئه‌وا کورده‌کان ده‌توانن سه‌رئێشه‌ی گه‌وره‌تر له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا دروست بکه‌ن، به شێوه‌یه‌ک گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:42خوله‌که.