Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن: لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆریای باکوور کاردەکەین


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی کۆریای باکوور بەردەوامە لە ڕەفتارە خراپەکانی و بەتەواوەتی جێی قبوڵ کردن نیە.

سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی کۆریای باکوور بەردەوامە لە ڕەفتارە خراپەکانی و بەتەواوەتی جێی قبوڵ کردن نیە، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ کۆمەڵگەی گشتیدا کاردەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی پیۆنگیانگ.

ئابی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنه‌ی ساڵی نوێ وه‌ گوتی " زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین ئەو ڕەوشەی ئێستا دەوری ژاپۆنی داوە زۆر لەو کاتەوەی دوای جەنگی جیهانی دووەم مەترسیدارە."

وتیشی " بە زیادکردنی فشارەکانی سەر کۆریای باکوور لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەنیازم ئەوپەڕی توانای خۆم بخەمە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆریای باکوور و بەرنامە ناوەکییە و موشەکییەکەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG