Accessibility links

ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ژاپۆن: سەرۆک وەزیری ژاپۆن بەنیازە سەردانی ئێران بکات


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی
سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی

ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی بەنیازە لە ناوەڕاستی مانگی حەوتدا سەردانی ئیران بکات.

ئەم هەواڵەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکادا دێت ، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف سەردانی ئێرانی کرد.

واپێشبینی دەکرێت ئابی سەردانەکەی بۆ ئێران بە سەرۆک ترامپ ڕابگەیەنێت کە لە ڕۆژی شەممەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەردانی ژاپۆن دەکات و بڕیاری کۆتایی بەند دەبێت لەسەر ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکەی نێوانیانەوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 1978 ەوە هیچ سەرۆک وەزیرێکی ژاپۆن سەردانی ئێرانی نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG