دکتۆر عبدالزهره ئال ماجد نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له به‌غدا ده‌ڵێت پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه، ئێستا ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به کراوه‌یی بمێنێته‌وه هاوشیوه‌ی یه‌که‌م کۆبونه‌وی ساڵی دووهه‌زار و پێنج که چه‌ند مانگێکی خایاند.
ئه‌م شیکه‌ره‌وه سیاسیه عێراقیه ده‌شڵێت هیواداره ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان بتوانن مه‌سه‌له‌ی عێراقی بوون ته‌نانه‌ت له تاووتوێکردنی پۆسته وه‌زاریه‌کانی کابینه‌ی داهاتوشدا ڕه‌چاو بکه‌ن وه‌ک ده‌ڵێت با ئه‌زمونی چوار ساڵی ڕابردوو دووباره نه‌بێته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئال ماجددا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5 خوله‌که.