ماڵپه‌ڕی " تابناک" ی سه‌ر به موحسنی رزایی کاندیدی سه‌رۆک کۆماری پێشینی ئێران وتارێکی له‌سه‌ر هه‌ندێ له ورده کاریه‌کانی کۆنگره‌ی 13 کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی بڵاو کردۆ‌ته‌وه. عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و وتاره ئاوێته‌یه‌که له هه‌ندێ ڕاستی و کۆمه‌ڵێک شتی نا ڕاست و درۆ. موهته‌دی به پێچه‌وانه‌ی تابناک ده‌ڵێت کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه، سه‌ر تۆپی کۆنگره‌کانی بووه و ده‌شڵێت به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان له‌وانه‌یه له ڕێگای ته‌له‌فونه‌کانه‌وه بێت، که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ته‌له‌فۆنه‌کانی کوردستانی عێراق کونترۆڵ کراون و له ژێر چاودێری ئیتڵاعاتی ئێراندان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.