له ڕۆژی یه‌کشه‌مه له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا مایک مۆڵن سه‌رۆکی ستونه له‌شکه‌ریه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گوتی له‌به‌ر مه‌ترسیه‌کانی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌مریکا نه‌خشه پلانی هێرش کردنێکی بۆ سه‌ر ئێران ئاماده کردووه.
تا چه‌ند ئه‌م قسانه ته‌نها هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یه وه یا خود کردارێکه ئه‌مریکا له به‌ر چاوی گرتووه، عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا بۆ هیج که‌س ڕوون نییه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بریتیه له خۆ ئاماده‌کردنێکی ڕژد بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران وه هێرشێک بۆ سه‌ر ئێران وه یاخود به ڕاستی ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه، چون کارناسانی سیاسی هه‌موو له‌و بڕوایه‌دان که هه‌ڕه‌شه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ کاریگه‌ر بێ ده‌بێ وه‌کو ڕاست بچێ، بۆیه ده‌بێ هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کان تا لایه‌نی ئێرانی به ڕاستی وه‌ریبگرێ پێویسته له به‌ر چاو بگیرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:33 خوله‌كه.