دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا مۆرکی تیرۆری به‌سه‌ر سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی په‌سه‌ند نه‌کردووه و به پێشێلی دادوه‌رانه ته‌ماشای ده‌کات و دۆسێـیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کردووه بۆ پـیاداچوونه‌وه.
عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت موجاهیدین په‌روه‌نده و دۆسیه‌ی تاریکیان زۆره هه‌م له ناوخۆی ئیران و هه‌م له ناو رێکخراوه‌که‌یان و هه‌م سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی عیراق و به تایبه‌ت کورده‌کان و هه‌ڵس‌وکه‌وتیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌دام و هاوکاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌دا له ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی 1992. ده‌شڵێت له به‌شێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی له باره‌ی موجاهیدینه‌وه وه‌رگیراوه وه‌کو ڕێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی بۆ رازیکردنی دڵی ئیران بووه و ئه‌مڕۆ ئیتر له‌وانه‌یه ئه‌وه گۆڕابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:39 خوله‌که.