کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا 13 مین کۆنگره‌ی خۆی به‌ست و وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له کۆنگره‌وه‌که‌وه باسیان ده‌کرد کۆنفرانسی ئه‌مساڵیان له سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ندین ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌یی و هه‌ر وه‌ها کێشه ناوخۆیه‌کان،و ناوچه‌یی و جیهانیه‌کاندا بووه.
له هه‌ڤپه‌یڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا، عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت به گشتی کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه بو ، نه‌ک هه‌ر له لای خۆیه‌وه به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت به کۆبه‌ندی دیدو بۆچونی ئه‌ندامان و به‌شداربوانی کۆ‌نگره‌که‌ش. ده‌شڵێت کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی گرنگی سیاسی، ستراتیجی و ڕێکخراوه‌یی خۆمان چاره‌سه‌ر کرد. موهته‌دی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سنور به‌ندیه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زمونه جیهانیه‌دا کرد که هه‌ر له پاش شۆرشی ئوکتوبر و هه‌ر له سه‌رده‌می ستالینیزمه‌وه به ناوی کۆمونیسم ناسراوه وه خۆمان له‌وه زۆرتر دور خسته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:26 خوله‌كه.