عه‌بدوڵا مه‌هته‌دی : شه‌رمه‌زاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد ده‌کات
له ڕۆژی چوارشه‌مه له شاری مه‌هاباد له کوردستانی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی دا و ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه. عه‌بدوڵا مه‌هته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نه‌خێر من به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و بڕوایه‌دا نیم هیچ گرۆپێکی کوردی به‌و کاره هه‌ستابێت و هه‌مو پێشینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی کوردستان له ئێران و له شۆێنه‌کانی تریشدا هه‌ر ئه‌وه نیشان ده‌دات، وه له 31 ساڵی ڕابردوودا که گه‌لی کورد دژ به جمهوری ئیسلامی ڕاوه‌ستاوه هه‌رگیز یه‌ک تاقه دانه ته‌قینه‌وه‌ی ئاوه‌ها له ناو جه‌ماوه‌ر و شاردا ساز نه‌کراوه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:50خوله‌که.