عه‌بدوڵا ئه‌لدلێمی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت نوێنه‌رانی لیسته‌که‌ی به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له داواکه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ک له ڕیاز بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی عێراق.
وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ڕه‌تکردنه‌وه‌که‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه، عه‌بدوڵا ئه‌لدلێمی ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه یانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ترسی له پێکهنانی حکوموتێکی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه هه‌یه و ده‌یه‌وێت حکومه‌تێک پێکبهێنێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی سیاسی بێت.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌ڕێز ئه‌لدلێمی ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوت و مت دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه به‌رامبه‌ر شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئه‌لدلێمی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:22 خوله‌که.