سه‌باره‌ت به کێشه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدولکه‌ریم سامه‌ڕائی یه‌ک له ڕێبه‌رانی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.
عه‌بدولکه‌ریم سامه‌ڕائی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مه‌خابنێـکی زۆردا هێشـتاش برایانی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆیان به ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌سـتۆته‌وه و ده‌سـتبه‌رداری نابن و ئاماده‌ش نین له‌به‌ردانه‌واندن بۆ لیسـتی سه‌رکه‌وتوو بکه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ناکۆکیـیه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانی ئه‌وه‌نده زۆرن وای لێـده‌کات له‌و بڕوایه‌دا نه‌بێت ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن بیانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ک کاندید بۆ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕێبکه‌ون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.