جارێکی تریش مه‌سه‌له‌ی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆته‌وه به باس و خواسێکی گه‌رم و گوڕ له نێو په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه‌که‌دا.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت دوو هۆکار هه‌ن بۆ داواکردنی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که 104 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێک داوه که یه‌کێک له خاڵه‌کان گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمه بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه.
به‌ڕێز مه‌لا نوری ده‌شڵێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها خاڵی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک بۆ هه‌رێمه‌که له‌و ده‌ستوره‌دا پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه به‌ڵکو ده‌ستوره‌که له ڕووی شێوازیشه‌وه کێشه‌ی هه‌یه.
پێشتر له لێدوانێکدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان، دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێم گوتبووی ده‌ستوور ناگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:09 خوله‌که.