قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یشته ئاستێکی گرژ و ئاڵۆز، هه‌تا وه‌های لێهات که به‌رپرسانی پایه بڵندی هه‌ردوو لا به زمانی زبره‌وه لێدوانیان له دژی یه‌کتر دا. بارودۆخی ئاڵۆزی عێراقیش به گشتیش له پاش کێشه‌ی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته باسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی له لایه‌ن نه‌یارانی هێنایه پێشێ.
ئاستی ئه‌م قه‌یرانه و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئاسۆی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌وه‌ری ئه‌م هاڤپه‌یڤینه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدول ڕه‌حمان حسێن، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌ڕێز عه‌بدول ڕه‌حمان ده‌ڵێت، ده‌بوو پێشووتر گوشار بخرایه سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی له ڕێگه‌ی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و دابڕانی په‌رله‌مانتارانی کورد له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.
ناوبراو ده‌شڵێت ده‌بێت سنوورێک بۆ نوری ئه‌لمالیکی دابنرێت و کێشه‌کانیش له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت به‌پێی قانون چاره‌سه‌ر بکرێن و نابێت تاکڕه‌وی له حوکمڕانیدا بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.