ئه‌بو كه‌ریمی: جمهوری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا هیچ شتیکی تری په‌سه‌ند نه‌بوه
له 31 ساڵیادی په‌لاماره‌کانی ڕژیمی ئێران بۆ سه‌ر شاره‌کانی کوردستانی ئێران به فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵای ئه‌و کاته ئایه‌توڵا خومه‌ێنی، عه‌بدول رزا که‌ریمی که به ئه‌بو که‌ریمی ناسراوه و له‌و کاته‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌ریوان و ووته بێژی شاره‌که بوه، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت جمهوری ئیسلامی به هوی باوه‌ره ئایینیه‌کانی و کاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆی ئه‌و باوه‌ڕانه له سه‌ر یاساکانی ئێتر به‌و پێیه ئاماده نه‌بوون له جیهانی سیاسه‌تدا که‌سێکی تر په‌سه‌ند بکه‌ن و ئه‌وه‌ی تر چونیه‌تی بیرکردنه‌وه‌یان که له‌وه تێ بگه‌ن که به هه‌ر جۆر مه‌ردومیش مافی خۆیان هه‌یه.