سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی وتی سوتاندنی کۆگای سندووقەکانی دەنگدان لە بەغداد لە چوارچێوەی پلانگێڕییەکدا بووە بۆ لەناوبردنی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا، ئەوەش لە یەکەمین لێدوانی حکومەتدا لەسەر ئەوەی ڕووداوەکە بە مەبەست بووە.
عەبادی لە بەیاننامەیەکدا وتی " سوتاندنی کۆگاکانی سندووقەکانی دەنگدان، پلانێکە بۆ لێدانی وڵاتەکە و بەرنامە دیموکراسییەکەی و هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرینەبەر و بە دەستی ئاسن لە هەر کەسێک دەدەین کە دەیەوێت ئاسایشی وڵاتەکە و هاوڵاتیانی تێکبدات."
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كرده‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له‌یه‌كێک له كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه‌وته‌وه. به‌پێی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه تێكڕایی سندوقه‌كانی ده‌نگدان سوتاون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز