Accessibility links

حەیدەر عەبادی سەردانەکەی بۆ سعودیە دوادەخات


کاربەدەستانی عێراقی ڕایانگەیاند سەرۆک وەزیری عێراق سەردانەکەی بۆ سعودیە دواخستووە بەهۆی ئەوەوە کە نایەوێت هەڵوێستێک وەربگرێت لە ناکۆکیەکانی نێوان سعودیە و قەتەڕدا.

جەبار حەیدەری جێگری نزیکی حەیدەر عەبادی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " سەردانەکە کە وابڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامبدرێت دواخراوە چونکە عێراق نایەوێت سەردانەکە بەشێوەیەکی تر لێک بدرێتەوە و وابزانرێت عێراق پشتیوانی لە لایەنێکیان دەکات و لایەنەکەی تر پشتگوێ دەخات."

قەتەڕ ڕووبەڕووی ئابڵوقەدانێکی توندی دارایی و سیاسی بۆتەوە لەلایەن سعودیە و هاوپەیمانەکانی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی کۆمەکیکردنی تیرۆر و ئێرانقەتەڕیان تۆمەتبارکرد و قەتەڕیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی عەبادی بۆ عەرەبستانی سعودیە باشکردنی بەرژەوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراقە.

ئۆفیسی حەیدەر عەبادی دواخستنی سەردانەکەی عەبادی بۆ سعودیە پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند لەوانەیە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG