Accessibility links

ئەردۆغان پشتڕاستی بەردانەوەی هەلیکۆپتەرێکی لەشکری تورکیا لە عەفرین دەکات


بنکەیەکی لەشکری تورکیا
بنکەیەکی لەشکری تورکیا

حکومەتی خۆجێی لە عەفرین تاوانی خستە سەر تورکیا "کارەساتی مرۆڤایەتی دەخوڵقێنێت"، کە تێێدا لانی کەم ١٦٠ لە خەڵک کوژراون

وەک ڕۆژنامەی هائارێتز چاپی ئیسرایل دەنووسێت، بە گوێرەی سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان هێلیکۆپتەرێکی لەشکری تورکیا لە سوریا لە ماوەی کردارێکی لەشکری بۆ سەر هێزەکانی کورد، کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات، بەردراۆتە خوار.

ئەردۆغان لە دەمێکدا بۆ ئەندامانی پارتەکەی ئا کێ پێ لە ئیستانبوڵ دەدوا گوتی: "ئەو شتانە ڕوودەدەن، ئێمە لە شەڕ داین... ڕەنگە هێلیکۆپتەرێکمان لە دەست دابێت، بەڵام ئەوان سەرئەنجامی ئەو کارە دەبینن."

سەرچاوەکانی ی پ گ بە جیا پشتڕاستی بەردانەوەی ئەو هێلیکۆپتەرەیان کرد.

لەشکری تورکیا گوتی تا ڕۆژی هەینی، فڕۆکەکانی جەنگی وڵات دەستیان بە شەپۆلێک لە بۆمبارانکردنی سەنگەرەکانی ی پ گ لە هەریمی عەفرین لە سوریا کردووە، و گرووپێکی چاودێری گوتی ئەو هێرشانە حەوت شەڕەڤان و دوو مەدەنیان کوشتن.

عەفرین
عەفرین

حکومەتی خۆجێی لە عەفرین تاوانی خستە سەر تورکیا "کارەساتی مرۆڤایەتی دەخوڵقێنێت"، کە تێێدا لانی کەم ١٦٠ لە خەڵک کوژراو و دەیان هەزار کەسیش لە وەتا هێرشی سێ حەوتوو لە مەوپێش ئاوارە بوونە. ئانکارا هاشا لە ئەو تاوانانە دەکات.

هەڵمەتی ئاسمانی و سەرزەوی لە باکووری رۆژئاوای سوریا بۆ سەر ی پ گ بەرەیەکی چەند لایەنەی شەری لە سوریا دا ئاوەڵا کردوە و پەیوەندێکانی تورکیای لە گەڵ واشنگتن زیاتر بەرەو گرژی بردووە.

هێزەکانی چەکداری تورکیا لە لێدوانێکدا گوتی کە هێرشەکانی ئاسمانی تورکیا ١٩ ئامانج لە نێویان دا سەنگەر و شوێنی تەقەمەنییان لە ناوبردوون وەک ئاژانسی ئانادۆلوو ڕاپۆرتی کرد، بە بێ ئەوەی بە ڕوونی دیاری بکات کە ئەو هێزانە کەی ئەو کردارانەیان بەڕێوەبرد.

بە گوێرەی ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بنکە لە بەریتانیا لە ئەو هێرشانەدا حەوت شەڕەڤانی ی پ گ و دوو مەدەنی کوژران.

کاربەدەستێکی کورد و ئەندامێکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی عەفرین، هیڤی موستەفا، چەند ڕۆژ پێش لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا گوتی هەتا ئێستا هێرشی تورکیا ١٦٠ کەسی کوشتوە، لە نێویان دا ٢٦ منداڵ و ١٧ خانمن. ئەو هێرشانە ٦٠،٠٠٠ کەسیان ناچار کردون کە ئاوارە بن.

XS
SM
MD
LG