پۆلیسی هۆڵەندا دەڵێت بارهەڵگرێک خۆی کردووە بە ئاهەنگێکی سەر شەقامێکدا لە شارۆچکەی نیو بەیرلاندی باشووری هۆڵەندا و لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیس وتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت کە لە دەوروبەری کاتژمێر 7 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا ڕوویداوە، شارۆچکەکەش دەکەوێتە باشووری شاری ڕۆتەردامەوە.
وتەبێژی پۆلیس ئیلیان ماستویچ بە کەناڵی ناوخۆیی ڕینمۆندی وت " بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای خۆی لایداوە و خۆی کردووە بە ئاهەنگێکدا."
ماستویچ وتی هێشتا ڕوون نیە چی شتێک بۆتە هۆی ڕوودانی ئەو ڕووداوە.
پۆلیسی هۆڵەندا ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە شەش کەس گیانیان لە دەستداوە و حەوت کەس برینداربوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز