توێژه‌رێكى كوردى سه‌ربه زانكۆى گه‌رمیان به هاوكارى زانكۆى نۆتینگهامى به‌ریتانى، سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ یه له‌سه‌ر جگه‌رى مرۆڤ، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌وه چاره‌سه‌رى نوێ بۆ نه‌خۆشیه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جه‌سته بدۆزێته‌وه.
د.حه‌سه‌ن رۆسته‌م كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له به‌رگرى له‌ش، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى له‌بوارى ( ده‌ستكاریكردنى ئهندازهسازى شانه‌كانى له‌ش) ه، ده‌یه‌وێت له‌برى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رمان له‌سه‌ر مشك و گیانه‌وه‌رانى تر، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر مۆدیلێكى جگه‌رى مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته ئه‌نجام بدات.
د.حه‌سه‌ن رۆسته‌م،له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت"توێژه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى جگه‌ر، تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك و گیانله‌به‌رى تر ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا مشك له‌ڕووى بایۆلۆجى و بۆ ماوه و به‌رگرى له‌شه‌وه زۆر له‌مرۆڤ جیاواز تره، بۆیه ناتوانین پشت به‌و چاره‌سه‌رانه ببه‌ستین كه‌له‌ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى سه‌ر مشك دۆزراونه‌ته‌وه."
وه‌ك ئه‌و جه‌ختیلێكرده‌وه تاقیكردنه‌وه به‌به‌كارهێنانى ئاژه‌ڵان له‌ڕووى ئه‌خلاقیشه‌وه كارێكى دروست نیه.
د.حه‌سه‌ن كه مامۆستاكه‌ى زانكۆى گه‌رمیانه و ئێستا له زانكۆى نۆتینگهامى به‌ریتانیا له ژێر سه‌رپه‌رشتى دوو پرۆفیسۆر به‌ناوه‌كانى (مۆرگان ئه‌لیكسه‌نده‌ر و ئهمیرقایمغامى ) سه‌رقاڵى توێژینهوهكهیهتى، ڕوونیكرده‌وه ده‌یانه‌وێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مۆدیلێكى نوێ له جگه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته ئه‌نجام بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خانه‌ى جگه‌ریان له كۆمپانیا كڕیووه، تا نمونه‌یه‌ك له جگه‌رى مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته دروست بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ى جیاوازى له‌بوارى بوون بهریشاڵى جگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو گوتى"دواى دروستكردنى جگه‌ر، جگه‌ره‌كه توشى نه‌خۆشى بوون به‌ریشاڵ ده‌كه‌ین، وهلهرێگهى ده‌ستكاریكردنى خانه‌كانى به‌رگرى له‌ش له‌و نمونه‌یه‌دا به‌به‌كارهێنانى هه‌ندێك پۆلیمه‌ر كه پێشتر توێژینه‌وه‌ى ترمان له‌سه‌ر كردووه و كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و خانانه، له‌م رێگه‌یه‌وه ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ نه‌خۆشیه‌كه بدۆزینه‌وه."
سه‌باره‌ت به تێچووى پرۆژه‌كه،د.حه‌سه‌ن رۆسته‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد زانكۆى نۆتنگهام تێچووى پرۆژه‌كه‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ، كه به‌سێ قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێ و سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت"كۆى پرۆسه‌كه نزیكه‌ى 100 هه‌زار پاوه‌نى تێده‌چێت. له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا نمونه‌ى جگه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كه‌ین. قۆناغى دووه‌م و سێیه‌م كه دوو ساڵى ده‌وێ، جگه‌ره دروستكراوه‌كه توشى نه‌خۆشى بوون به ریشاڵ ده‌كه‌ین و دواتر چاره‌سه‌ره‌كانى له‌سه‌ر تاقی ده‌كه‌ینه‌وه."
سه‌باره‌ت به جیاوازى تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى پێشتر ئه‌نجامدراون، د.حه‌سه‌ن باسیله‌وه‌كرد تازه‌ترین تاقیكردنه‌وه له‌م بواره هه‌مان نمونه‌ى جگه‌ر له‌سه‌ر مایكرۆچیپ ئه‌نجامیانداوه، وتى"به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى ئێمه جیاوازه و ده‌توانین جێگۆڕكێ به چینه جیاوازه‌كانى خانه‌كانى ئه‌م نمونه‌یه‌ى جگه‌ر بكه‌ین ."