ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ڕاوێژکاری میدیای سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گوتی سه‌رۆک وه‌زیر داوای له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کردووه کار بکات بۆ ڕێـگه‌گرتن له کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن موبیڵ له‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا مۆربکات بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌کانی پارێزگای موسڵ.
موسه‌وی ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر له نامه‌که‌یدا بۆ سه‌رۆک ئۆباما باسی له ئاکامه خراپه‌کانی ڕێـکه‌وتنێـکی له‌و جۆره‌ی کردووه و گوتوویه‌تی ئه‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراقدا ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌رێمی کوردسـتان له زاری ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئیدعایانه‌ی حکومه‌تی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ئه‌مه هه‌وڵێـکی مالیکیـیه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێو وڵاته‌که‌دا.
هاوکات پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجه‌یفیش لێـدوانه‌کانی عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ڕه‌تکرده‌وه و به هه‌وڵێـکی مالیکی دانا بۆ خۆدزینه‌وه له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
له به‌غداش ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ک پـێـکده‌هێنێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاندووه له باره‌ی بوونی ڕێـکه‌وتنێـک له نێوان پارێزگای موسڵ و کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن موبیڵ و هه‌رێمی کوردسـتان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له بیره نه‌وته‌کانی پارێزگای موسڵ.
هه‌رچی چۆنێـک بێت ئه‌مانه نیشـانه‌ی زیادبوونی گرژیـیه سیاسیـیه‌کانی ناو عێراقه و هه‌لێـک بۆ چاره‌سه‌رێـکری نزیک له ئاسۆدا به‌دی ناکرێت.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که ده‌بن:
دکتۆر ئومێد سه‌باح، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.