Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی ڕووسیا 30 کەس گیانییان لە دەستداوە


وەزارەتی خزمەتگوزاری بەپەلەی ڕووسیا ڕایگەیاند بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە هەرێمی داجیستانی باشووری ڕووسیا لانیکەم 30 کەس گیانییان لە دەستداوە و سێ منداڵیشییان تێدا بووە.

بەرپرسان دەڵێن ئاگرەکە لە دوکانێکی چاککردنەوەدا کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە قەراغی شەقامێکی خێرا لە ماخاچکالای پایتەختی داجیستان، ئەوەش تەقینەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە و ئاگرەکە پەرەی سەندووە بۆ بەنزینخانەکەی تەنیشتی.

شایەتحاڵێک وتی " هاوشێوەیە جەنگە لێرە."

وەزارەتەکە وتی " لە ماوەی ئەرکەکانی فریاگوزاریدا لە ماخاچکالا، لاشەی سێ قوربانی دیکە دۆزراونەتەوە. بەپێی زانیارییە نوێیەکان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا لە بەنزینخانەکە 105 کەس بریندار بوون، 30 کەسییان گیانییان لە دەستداوە."

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری وەزارەتی تەندروستی تاجیستانەوە بڵاویکردەوە 13 کەس لە بریندارەکان منداڵ بوون.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری دەزگای خزمەتگوزاری بەپەلەوە بڵاویکردەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زیاتر لە 3 کاتژمێرییان پێچووە تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لێبکەن لە پەرەسەندنی بۆ ناوچەیەکی بەرفراوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG