حکومه‌تی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای زانایانی ئه‌مریکی ده‌ستیان به پرۆژه‌یه‌ک کردووه که ڕێگه به زانایان و ئه‌ندازیاران و پزیشکانی عێراقی ده‌دات، گۆڤار و ڕۆژنامه و سه‌رچاوه زانستی و ته‌کنیکیه‌کان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی به‌کار بهێنن. ئه‌م پرۆژه‌یه که کتێبخانه‌ی زانستی عێراقی پێده‌گوترێت، له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و زانیارییه پێویستانه به زانایانی عێراقی بگه‌یه‌نرێت که له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ووڵاته‌که‌یاندا یارمه‌تیان ده‌دات.
ئه‌م کتێبخانه دیجیتالیه بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵێک زانایانی ئه‌مریکی لاو بووه که وه‌ک شاندێکی سه‌ندیکای پێشکه‌وتنی زانستی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراقیان کردووه. ئه‌م کۆمه‌ڵه زانایه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی عێراقیه‌کان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له کێشه‌ی نه‌بوونی زانیاری نوێ ڕزگارییان بکه‌ن که له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین‌دا دووچاری بوون.
دی. جه‌ی. پاتڵ که یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبخانه‌یه و وه‌ک زانایه‌کی فیزیا له زانکۆی میریلاند کار ده‌کات گوتویه‌تی" ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها بریتیه له‌وه‌ی زانایان ده‌می خۆیان به زانایانی دیکه ده‌گه‌یه‌نن."
به‌ڕێز پاتڵ نمونه‌یه‌کی ئه‌و کتێبخانه دیجیتالیه‌ی باس کرد و گوتی توێژه‌ره‌وانی عێراقی ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بچنه سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ووتار و توێژینه‌وه و زانیاریه زانستی‌یانه‌ی له زیاتر له 17 هه‌زار گۆڤار و ڕۆژنامه و سه‌رچاوه‌ی زانستی بڵاوکراونه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌توانن ملیۆنه‌ها و ملیۆنه‌ها بابه‌ت بخوێننه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بابه‌ته‌کان هه‌مه چه‌شنه‌ن، هه‌ر له بابه‌تی کشتوکاڵی و ژینگه و ئه‌ندازیاری میکانیکی و بیردۆزه‌کانی ماتماتیک و پزیشکی و گه‌لێ بابه‌تی دیکه‌ی تیادایه.
ئه‌م کتێبخانه ئه‌لیکترۆنیه به هاوکاری ئاژانسه‌کانی حکومه‌تی عێراقی و ئه‌مریکی و بڵاوکراوه زانستی‌یه‌کان و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانه‌وه ڕێکخراوه و به‌رنامه کۆمپیوته‌رییه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمپانیای سه‌ن مایکرۆ سیسته‌می ئه‌مریکیه‌وه دروستکراوه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکاوه به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌کادمییه‌ی زانستی نیشتمانی ئه‌مریکیش دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ده‌زگای بڵاوکراوه زانستی‌یه‌کاندا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێکی گونجاو ئه‌و زانیارییانه بخه‌نه به‌رده‌می زانایانی عێراقی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. کارپێکردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ش له لایه‌ن دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه ئه‌مریکیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ نرخی زیاتر له 12 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت که پاره‌که‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ک به‌خشه ئه‌مریکیه‌کانه‌وه دابین کراوه. پاش ئه‌و دوو ساڵه‌ش، سیسته‌مه‌که ده‌خرێته ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی عێراقی‌یه‌وه.
ڕێکخه‌رانی ئه‌م کتێبخانه‌یه ده‌ڵێن به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که له زانکۆکانی وه‌ک موسڵ و سلێمانی له باکور و به‌سره له باشور زۆر باشه و هیچ کێشه‌یه‌کی نیه، به‌ڵام له به‌غدا به به‌رده‌وامی کێشه‌ی ته‌کنیکی‌یان دێته به‌رده‌م و هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێکچوونی به‌رده‌وامی ژێرخانی ته‌کنیکی ناوچه‌که.