سه‌رۆك بوش و سه‌رەك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی چاویان به یه‌كتری ده‌كه‌وێت. وا چاوه‌رێ ده‌كرێت، سه رۆك بوش به‌ڵێنی 674 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆڤی ئه‌مریكا به ئه‌فریقا ڕابگه‌ینێت.
كۆشكی سپی ده‌ڵێت: سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ده‌گه‌ڵ سه‌رەك وه‌زیر تۆنی بلێر، ئه‌م به‌ڵێنه ڕاده‌گه‌ینێت.
ده‌مڕاستی كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵن ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه خۆراك، ئاو، په‌ناگه و ئاوی خاوێن بۆ خه‌ڵكی له ووڵاتانی ئه‌ریتریا، ئه‌سیۆپیا، سۆماڵیا و جیبووتی دابین ده‌كات.