پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئه‌نجام ڕوودانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له باكوری عێراق، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كه‌س كوژراوه و 70 كه‌سی دیكه بریندار بووه.
پۆلیس ده‌ڵێت به‌شی زۆری ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ری خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له ناو ئۆتۆمبیله مین ڕێژكراوه‌كانیاندا له نزیك خاڵه‌كانی پشكنینی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ویجه و كه‌ركوك خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌غدا، ئۆتۆمبیلێكی دیكه له نزیك یه‌كه‌یه‌كی نۆبه‌داری ته‌قیوه‌ته‌وه. پۆلیس گوتویه‌تی نزیكه‌ی 27 ئه‌فسه‌ری پۆلیس بریندار بووه.
هاوكات هێزه‌كانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه عێراقیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی دژ به یاخیبوانیان له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری نزیك سنوری سوریا ده‌ستپێكردووه.
چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكی CNN ده‌ڵێت ده‌یان تانك و زرێ پۆش و ئۆتۆمبیلی له‌شكری و هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی بۆ ناو ئه‌و شاره گوێزراوه‌ته‌وه كه باوه‌ڕده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری یاخیبوانی لێ بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی دووشه‌ممه، مارینێكی ئه‌مه‌ریكی دوای برینداربوونی به‌خه‌ستی له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری فه‌للوجه، گیانی له ده‌ستدا.