ئه‌مرۆ شه‌ممه هه‌روه‌ك بریار بوو په‌رله‌مانی هه‌لبژێردراوی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجام دا. حاجم ئه‌لحه‌سه‌نی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراق و جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆكی كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی چاوه‌رێكراوی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌لبژێردرا كه پێكهاتووه له عه‌دنان موفتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان.