خانم كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوشتنی ڕۆژنامه‌وانێكی لوبنانی چالاكی مه‌حكوم كرد كه به ناوبانگ بوو به‌وه‌ی كه دیدوبۆچوونی دژ به سوریای هه‌بوو.
خانم رایس ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ئه‌م هێرشه‌ی به كارێكی ناشرینی وه‌سف كردوو و گوتی مه‌به‌ستیان تۆقاندنی گه‌لی لوبنانه له كاتێكدا كه هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كان له ئارادایه.
خانم رایس شان به شانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنی سه‌میر قاسر بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن به‌ڕێز قاسر كاتێك چۆته ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یروت، ئه‌و بۆمبه ته‌قیوه‌ته‌وه كه له ژێر كورسی شۆفێردا دانراوه.
ئه‌م ڕووداوه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن داوا له سه‌رۆكی لوبنانی ئیم‌یل له‌حود بكه‌ن واز له كاره‌كه‌ی بهێنێت.