كوردێكی عێراق له نه‌رویج كه دامه‌زرێنه‌ری گروپێكی ئیسلامیه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت چۆته به‌رده‌م دادگا و ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی له ووڵاته‌كه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه.
مه‌لا كرێكار له ساڵی 1991 ه‌وه له نه‌رویج ده‌ژی و له ساڵی 2003 دا ڕووبه‌ڕووی گیروگرفتی فه‌رمانێكی حكومه‌ت بۆته‌وه تاوه‌كو مافی په‌نابه‌ری لێ بسه‌ندرێته‌وه و له ووڵاته‌كه ده‌ریبكه‌ن. حكومه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نسار ئه‌لئیسلامی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی له قه‌ڵه‌مدا، ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركرد. مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت ئه‌و چیتر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و گروپه ئیسلامیه ڕادیكاڵه ناكات و بوونی له ووڵاته‌كه‌یاندا هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نه‌رویج نیه.
پارێزه‌ری مه‌لا كرێكاریش له ماوه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه پێشكه‌شی دادگای كردبوو گوتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌ر له لای مه‌لا كرێكار خۆی گرنگ نیه، به‌ڵكو بۆ سیاسه‌تی نه‌رویج خۆیشی گرنگه.
ئێستاش پۆلیسی نه‌رویجی داوای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تاوانبار یارمه‌تی دارایی چالاكی گێڕه تیرۆرسته‌كانی كردووه یان نا.