سوریا ده‌ڵێ ئه‌و خه‌ڵك رفێنه‌رانه‌ی ده‌زگیر كردوه كه گومانیان لێ ده‌كری مه‌لای موسولمانی كوردیان كوشتبێ له كاتێك دا هه‌زاران كه‌س له كورده‌كان له ناشتنی ناو براودا به‌شداریان كرد. كاربه‌ده‌ستێكی نه‌ناسراو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ به ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ووڵاته‌ی گوت وا پێده‌چێت كه چه‌ند تاوانكاری چه‌كدار شێخ مه‌حموود مه‌عشووقی ئه‌لخه‌زنه‌ویان سێ حه‌فته له‌مه‌و به‌ر ڕفاندبێ. كاربه‌ده‌ستانی پارتی یه‌كیه‌تی كورد ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی نه‌خوشخانه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر له‌شی مه لای ناوبراو نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان دوزیوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان دیوه‌ته‌وه. له هه‌مانكاتدا هه‌زاران كه‌س له شاری قامیشلی له رێوره‌سمی ناشتنی شیخ دا به‌شداریان كردوه.