Accessibility links

حكومه‌‌تی عیراقی فه‌‌رمانی راگرتنی هێرش بۆ سه‌‌ر مزگه‌وته‌‌كان ده‌‌دات - 2005-05-17


حكومه‌‌تی عیراقی فه‌‌رمانی به هێزه‌‌كانی پاراستنی داوه كه هێرشه‌‌كانیان بۆ سه‌‌ر مزگه‌‌وت و گرتنی زانایانی ئاینی له هه‌‌لمه‌ته‌‌كانیان له دژی خراپكاران راگرن. وه‌‌زیری به‌‌رگری سه‌‌عدون ئه‌‌لدوله‌‌یمی رۆژی دووشه‌‌ممه به په‌‌یامنێرانی راگه‌‌یاند كه هیزه‌‌كانی پاراستن نابێت سه‌‌رپێچی پیرۆزی شوێنه ئاینیه‌‌كان بكه‌‌ن. هه‌‌ر رۆژی دووشه‌‌ممه سه‌‌رۆك وه‌‌زیری عیراقی ئیبراهیم ئه‌‌لجه‌‌عفه‌‌ری سه‌‌ره‌‌دانی ماڵی مه‌‌لای شیعه ئایه‌‌توللا عه‌‌لی ئه‌‌لسیستانی كرد، كه ئه‌‌ویش داوای له سونی و شیعه‌‌كان كرد پێكه‌‌وه كاربكه‌‌ن بۆ پاشه‌‌رۆژی عیراق. له لایه‌‌كی تره‌‌وه وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ئێران كه‌‌مال خه‌‌رازی ئه‌‌مرۆ سێشه‌‌ممه سه‌‌ره‌‌دانی عیراقی كرد. شایه‌‌نی باسه به‌‌ریز خه‌‌رازی بلندترین كاربه‌‌ده‌‌ستی ئیرانه سه‌‌ره‌‌دانی عیراق بكات له وه‌تای له‌‌سه‌‌ر ده‌‌سه‌‌لات لادانی سه‌‌دام حوسێن.

XS
SM
MD
LG