سه‌رۆك وه‌زیری عیراق رایگه‌یاند كه‌وا گه‌یشتۆته رێكه‌وتنێك بۆ ده‌ست نیشانكردنی پێنج وه‌زیر بۆ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی. ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه‌وا رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ده‌نگ بۆ په‌سه‌ند كردنی وه‌زیره‌كان ده‌دات، به لام دانوستاندن بۆ پركردنه‌وه‌ی دوو پۆستی به‌تالی جێگری سه‌رۆك وه‌زیر هێشان به‌رده‌وامن. هاوكات خراپكاران به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان، كه له وه‌تای راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی عیراقی نزیكی سێ سه‌د كه سیان كوشتووه. له گۆره‌پانی ته‌حریر له به‌غدا دوو ئۆتۆمبیل ته‌قینه‌وه‌و ووته‌بێژی بالوێزخانه‌ی ئه‌مریكی گووتی نزیكی بیست كه‌س له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.