كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له بنكه‌یه‌كی ڕاهێنانی له‌شكری ناوه‌ندی به‌غدا چوار كه‌س كوژراوه و 30 ی كه‌سی دیكه بریندار بووه. یاخیبوانی سه‌ر به ئه‌لقاعده به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له خۆرئاوای به‌غداش یاخیبوان ده‌ستدڕێژیان له كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی عێراقی شارۆچكه‌ی خالدیه كردووه‌و چوار سه‌ربازیان لێ كوشتوون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان لێ بریندار كردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان له پرۆفیسیۆرێكی زانكۆی به‌غدا و كوڕه‌كه‌ی كردووه له كاتێكدا كه به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كه‌ی ڕۆیشتووه و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ستداوه.
له هه‌مان كاتدا، په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له‌و ڕووداوه كۆڵینهتهوه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ له یاسادانه‌ران بۆته‌وه له هه‌ندێ له خاڵه‌كانی پشكنینی هێزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه گوایا ده‌ڵێن به شێوه‌یه‌كی ناشرین ڕه‌فتاریان له گه‌ڵدا كراوه. باوه‌ڕده‌كرێت له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش له‌و ڕووداوه بكۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها، سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی به‌رده‌وامن له ووتوێژه‌كانیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ. هه‌ندێ له یاسادانه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و پێشبینی ده‌كه‌ن له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه ڕابگه‌یه‌ندرێت.