ئێران ده‌ڵێت دوا به دوای ڕه‌وشی نائارامی نێوان عه‌ره‌به‌كان و ئێرانیه‌كان له ڕۆژانی داهاتوودا، نزیكه‌ی 200 كه‌سی ده‌ستگیركردووه و ئۆفیسه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌ی داخستووه.
هه‌ندێك له ڕاپۆرته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك قوربانی كه‌وتۆته‌وه.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئێرانی عه‌لی یونسی ده‌ڵێت ته‌له‌فزیۆنه بیانیه‌كان ئه‌و كێشه‌یان ده‌ست پێكرد پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دروستكراوی حكومه‌تیان بڵاوكرده‌وه. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه باسیان له پلانه‌كانی حكومه‌تی ئێرانی ده‌كرد كه گوایا ووتوێژ له‌سه‌ر ڕاگواستنی گروپه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی خوزستان ده‌ده‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن ئۆفیسی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی بنكه له قه‌ته‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خریت تاوه‌كو ڕاستی ڕۆڵی ئه‌و چه‌ناڵه له‌و ڕووداوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.