رێبه‌رانی هندستان و پاكستان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا، كه كۆبونه‌وه‌كان به ئه‌رێنی وه‌سفكران، و كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن هه‌ردوو رێبه‌ر رازی بوون په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌هێز بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیری هندستان مانمۆهان سینگ و سه‌رۆكی پاكستانی په‌رڤیز موشه‌ره‌ف به زه‌رده‌خه‌نه‌وه هۆڵی كۆبونه‌وه‌یان جێهێشت، كه كۆبونه‌وه‌كه بۆ زیاتر له دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو له نیودلهی. وا راگه‌یاندراوه كه هه‌ردوو سه‌رۆك رازی بوون بازرگانی و هاتووچۆ له نێوانیان زیاتر بكه‌ن.