پۆلیسی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ گروپێك له خوپیشانده‌رانی ژاپۆنی له سیۆل ده‌ستگیر كردووه، پاش هه‌وڵدانیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئاهه‌نگێكی ساخته‌یی به خاكسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن Junichiro Koizumi راگرتبوو. سه‌دان له پۆلیسی دژ به ئاژاوه توندوتیژی چوار ده‌وری 30 خوپیشانده‌ریان داوه كه تابوتێكی خاڵییان هه‌ڵگرتبوو وێنه‌ی Koizumi بۆ پاركێك نزدیك به باڵیوزخانه‌ی ژاپۆن بۆ ئاهه‌نگی به خاكسپاردنه‌كه. له پێشدا هه‌مان گروپ په‌یكه‌رێكی درووستكراوه‌ی باڵیۆزی ژاپۆن Toshiyuki Takano له‌به‌رده‌م خانووه‌كه‌یدا سوتاندبوون هه‌روه‌ها تیری به ئاگره‌وه هاوشتبوون به‌ڵام نه‌گه‌یشتبووه ماڵه‌كه‌ی.