له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، بۆمبێک له ناوچه‌یه‌کی دانیشتووی کرسچیانهکاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو که‌س کوژراوه و چه‌ند که‌سێکی دیکه بریندار بووه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش دووه‌م ته‌قینه‌وه بوو که له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ڕووبدات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کانی ڕه‌وشی سیاسی تێکچووی ووڵاته‌که زیاتر ده‌کات.
ئه‌و ته‌قینه‌وه له زوویه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕێکی ناوچه‌ی قهسلیق ڕوویدا که نزیکه‌ی 20 کم له باکوری شاری به‌یرووته‌وه دووره.
شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن دوو مردووه‌که ووڵاتی هندی و پاکستانی بوون و برینداره‌کانیش بریتی بوون له سریلانکی و لوبنانی.
تاوه‌کو ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی دواییه نیشان نه‌داوه که لوبنانیه‌کان باوه‌ڕده‌که‌ن ویستێکی سیاسی له دواوه‌یه.
یاسادانه‌رێکی سه‌ر به لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی لوبنانیش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و ته‌قینه‌وانه به مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی لوبنانیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت بڵێن که‌وا به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه سورییه‌کان له لوبنان، مه‌ترسی شه‌ڕ په‌یدابۆته‌وه و له‌به‌رئه‌وه باشترێک وایه هه‌ڵوێسته‌کانیان بگۆڕنه‌وه.
هه‌مان یاسادانه‌ر گوتی سه‌رباری ئه‌و ڕووداوانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ئاڕاسته‌یان ده‌کرێت، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن.