ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ته‌رمی 41 که‌سیان له دوو شوێنی جودا دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕ ده‌کرێت له لایه‌ن یاخیوانه‌وه کوژرابن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، ته‌رمی 15 پیاو و ژن یان له بنکه‌یه‌کی له‌شکری کۆنی نزیک له‌تیفیه‌ی باشوری به‌غدا دۆزیوه‌توه که گشتیان سه‌ربڕاو بوون.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، ته‌رمی 26 که‌سی دیکه له نزیک شاری قائیم ی لای سنوری سورییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌موویان جلی سیڤیڵیان له‌به‌ردا بووه. شێوه‌ی کوشتنی هه‌ندێکیان به ته‌قه‌کردن بووه و ئه‌وانی تریان سه‌ریان بڕاوه.