دیپلۆماته‌كانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی له ڤییه‌نا ده‌ڵێن ئێران به خه‌ریكی سازكردنی سیسته‌می له تونێلی ژێر زه‌وییه بۆئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی پرۆگرامی سازكردنی ناوكی بشارێته‌وه و له هێرشی بومبارانی قورس بی پارێزێت. ئێران راده‌گه‌یه‌نێ كه له مانگی 9 ی ساڵی رابردووه‌وه به خه‌ریكی سازكردنی تونێل له ژێر شاری ئسفه‌هانه كه به ووته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئێران توانای و سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كه‌ره‌سته ناوكییه‌كان زیاتر ده‌كات.