ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له دوای داگیركردنی عێراق له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 1500 سه‌رباز.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتیان ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی 1502 سه‌ربازه. هه‌رچه‌ندێكه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیه‌كان 1494 سه‌ربازه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی جار، ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی ژماره‌ی قوربانیه‌كان له ژماره ڕاسته‌قینه‌كه كه‌مترێكه.
پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له مانگی فێبریوه‌ریدا له چاو چه‌ند مانگی ڕابووردوودا كه‌مترین بووه. قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری لۆرینس دریتا گوتی كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ده‌زگای زانیاری و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی و زیادبوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاخیبوانه له لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه یاخیبوان ئامانجی هێرشه‌كانیان گۆڕیبێت و ئێستا زیاتر عێراقیه‌كان نیشانه ده‌كه‌ن و سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمان به ڕاده‌یه‌کی كه‌متر.
ئه‌م ڕ‌اگه‌یاندنه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدان به حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له عێراق بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژی دیكه له لایه‌ن حكومه‌تی كاتی عێراقیه‌وه به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه دوو ئۆتۆمبیل له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیدا ته‌قیه‌وه و بووه هۆی كوشتنی پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس.