سه‌رۆك بوش كۆتایی به گه‌شتێكی پێنج ڕۆژی به ناو ئه‌وروپادا هێنا كه له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان ووڵاتانی هه‌ردوو به‌ری زه‌ریای ئه‌تلانتك كردی پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی عێراقه‌وه خراپ بووبوو.
سه‌رۆك بوش دوا وه‌ستانی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له براتسلاڤای سلۆڤاكیا بوو و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادمیر پوتن كۆبۆوه.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و باسی له ڕۆڵی یاسا و ئازادی تاكه كه‌سی له ڕووسیادا كردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دۆستانه و به‌سودانه.
سه‌رۆك پوتن گوتی رووسیا له 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بڕیاریداوه به‌ره‌و دیموكراسی بڕوات و گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تی جاران، شتێكی مه‌حاڵه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتیشیان ئه‌وان له ماوه‌ی ووتوێژه‌كانیاندا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت ڕێگه به كۆریای باكور و ئێران بدرێت چه‌كی ناوه‌كیان هه‌بێت.
سه‌رۆك بوش له دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌شدا به‌ره‌و واشنتۆن گه‌ڕایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی له 25 ووڵاتی ئه‌ندامی ناتۆی ده‌ستكه‌وت كه یارمه‌تی ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌ده‌ن و له‌وانه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا.